بە پێی ڕاپورتی هاوکارانی هانا : شەوی چوارشەممە “١ی ئازەری ١٤٠٢” بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژێم لە سنووری بانە ، دوو کۆڵبەری خەڵکی بۆکان و سەقز بە قورسی بریندار بوون .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “ئەدیب رەنجبەری” خەڵکی سەقز و “فەرزاد عەزیزی” خەڵکی بۆکان پشتڕاست کراوەتەوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم کۆڵبەرانە لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی جێگیر کراو لەم سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن بە چەکی ساچمەیی و بەم هۆیەوە کەمەر و پشتی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، فەرزاد عەزیزی تەمەن ٢٣ ساڵ بە هۆی قورسی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەی "شۆهەدای" تەورێز گواسراوەتەوە .