هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”۱۸ی مەی ۲۰۲۳، کۆڵبەرێک بە ناوی “فاروق عەزیزی”، ۴۲ساڵە، کوڕی ئەسکەندەر، خەڵکی ئاوای دەربەکەی پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ئیران لە سنووری”میرگەدرێژ” سکی بە تووندی بریندار بوو .
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەم کۆڵبەرە کوردە لە نەخۆشخانەی "ئاشتی" سۆران لە هەرێمی کوردستانی عێراق نەشتەرگەری بۆ کراوە.
فاروق عەزیزی خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە.