برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقەی هێزە خوجێیەکانی ئیران

هانا: ڕۆژی یەکشەممە”۲۱ی جۆزەردانی۱۴۰۲، کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحیم فەیزی” خەڵکی بوکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە خۆجێیەکانی ئیران بە تووندی بریندار بوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆلبەر لە سنووری "هەنگەژال"ی بانە لەلایەن هێزە خۆجێیەکانی سەر سنوور تەقەیان لێکرا و ئەم کۆڵبەرەش هەردوو قاچی بریندار بوو.

ڕەحیم فەیزی بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

RELATED ARTICLES

Most Popular