برینداربوونی کۆڵبەرێکی ١٦ ساڵە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی

هانا: ئێوارەی ڕۆژی هەینی”١٣ی ژانویەی ٢٠٢٣، گەنجێکی ١٦ ساڵان بە ناوی “سینا نادری” خەڵکی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری بە هۆی راوەدوونانی هێزە فەوجەیەکان لە بەرزاییەکانی سنووری “نەوسوود” کەوتە خوارەوە، و ئەم ڕووداوە بووە هۆی شکانی سەری و دەستەکانی و ددانەکانی.

لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ ناوەندی پزیشکی پاوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular