بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە”٢٦ی فێورییەی٢٠٢٣، شەش کۆلبەر بە ناوی “زەکەریا ئەحمەدی، زەکەریا، مورساد دەروێشی و سەڵاح ڕەحمانی”و ناوی کەسێکیان نادیارە لە سەلاس باباجانی، لەسەر ڕێگای جوانڕۆد ــ پاوە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ بە سەختی بریندار بوون.
بەگوێرەی ئەم زانیاریانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە، ئەم کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.