هانا: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە”١٩ی فێوریەی ٢٠٢٣، دوو کۆلبەر بە ناوەکانی “شۆرش و یادگار” خەڵکی مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن, کە هێزە سەربازییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لە سنووری نەوسوود تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە و لە ئاکام دا بریندار بوون.
پێویستە بگوترێ, ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.