برینداربوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان لە بانە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی چوارشەممە “١ی ئازەری ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر خەڵکی بۆکان و سەقز ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکان لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان “حەسەن فەرەجی” خەڵکی سەقز و “پژمان رەمەزانی” خەڵکی بۆکان پشتڕاست کردووەتەوە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن بە چەکی ساچمەیی و بە قورسی بریندار بوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular