هانا: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە” ٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، کۆڵبەرێک ناوی “ئەنوەر ڕۆستەمی” ۵۰ ساڵە خەڵکی ئاوای تازاوای ، سەریاسی پاوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی نۆسوود، بریندار بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود کەوتۆتە خوارەوە و ئەم ڕووداوە بووەتە هۆی برینداربوونی سەری.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت ,کە ئەنوەر ڕۆستەمی بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گواسترایەوە.