بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : کۆڵبەرێک بە ناوی حامد فەرەج پوور کوری رەحمان و خاوەر خەڵکی ئاوای درەزیارەت سفلا سەر بە سەرشیوی سەقز ، کە رۆژی سێ شەممە ٥ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سەر سنوورەوە بریندار بوو ، رۆژی چوارشەممە ٦ ی سپتامبەری ٢٠٢٣ بە هۆی زۆری برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا
حامد فەرەج پوور ٣٨ ساڵان خاوەن هاوسەر و باوکی سێ مناڵە
بە پێی راپۆرتەکان ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سنوورەوە گوورچیلە و سمتی بریندار بووە پاشان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی بانە و لە کۆتایدا لە دوای رۆژێک گیانی لە دەستداوە