بەپێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی سێشەممە “٧ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “ئازاد ستار پەنا” تەمەن 43 ساڵ کوڕی مەحموود ، خەڵکی ئاوایی “دەرەزیارەت عەلیا” سەر بە بەشی سەرشیوی سەقز ، بە هۆی تەقەی هێزەکانی حکومەت لە سنووری لە سنووری بانە ، کوژرا .
ئازاد ستار پەنا خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵ" سەر بە بانە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە تەقەی لێ کراوە گیانی لەدەستداوە .
