هانا: بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی “هەژار فەرەجی” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “زەڕینە” لە ناوچەی بانە، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “سارداو” پێکراوە و گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەت دڵی ئەم کۆڵبەرەیان پێکاوە و دەستەوبەجێ و لەوێ گیانی لەدەستداوە.