هانا: بەپێی هەواڵێک کە لە کۆڵبەر نیوز بڵاوبۆتەوە، شەوی دووشەممە ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢، کۆڵبەرێک بە ناوی رەحمان مام خزری کوڕێ حسێن، خێزاندار و باوکی پێنج مناڵ و خەڵکی پیرانشار، لە بەرزاییەکانی سەر سنووری بانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی ئێران پێکراوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەستداوە.