بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێکی لاو کوژراوە .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "واحد قادرپوور" کوڕی بایز خەڵکی ئاوایی "حەسەن سەلاران"ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز و دانیشتوویی سەقز ، ڕاگەیاند .