بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە “٩ی بەفرانباری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەحمەد سادقی” تەمەن ٢٢ ساڵ خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “قەباغلو” سەر بە سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی حکومەت گیانی لەدەستداوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵ لە لایەن هێزەچەکدارەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و گیانی لەدەستداوە .
پێویستە تێبینی بکرێت ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و پاشان تەسلیمی بنەماڵەکەی کراوە .
