هانا: ئەمڕۆ هەینی ٤ی خرمانانی ١٤٠١ – (٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لە ئەنجامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی “حەوتاژ”ی سەر سنووری بانە کۆڵبەرێک پێکراوە و گیانی لە دەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەم کۆڵبەرە "رێبوار رەشیدی" خەڵکی بانە راگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەیە رێبوار رەشیدی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە. هەروەها هاوسەری ناوبراویش دووگیانە.