بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “١٦ی گوڵانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، کۆڵبەرێک کوژراوە .
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عەتا روستەم پوور" خەڵکی سەقز ، سەلمێنراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە ڕاگوێزراوە و تا ئێستا تەرمەکەی تەسلیمی بنەماڵەکەی نەکراوە .