هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەرەبەیانی شەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی سەر سنووری “هەنگەژاڵ” لە ناوچەی بانە تەقەی راستەوخۆیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە ناوی ئەم کۆڵبەرە رەحیم محەممەدی تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی بانەیە. جێگای ئاماژەیە ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند هێزە چەکدارەکانی حکومەت بە گوللـەی گەرم دڵی "رەحیم محەممەدی"یان پێکاوە و لە ئاکامدا دەستەوبەجێ گیانی لەدەستداوە.