بانە: هێزەکانی حکومەت کۆڵبەرێکی دیکەیان بریندار کرد 

هانا: رۆژی سێشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠١ – (١٢ی ژولای ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی “بەهرام شامحەممەدی” تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “دەورە قەڵا” لە ناوچەی بانە، بە تەقەی راستەخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. 

بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، ناوبراو لە بەرزاییەکانی سنووری "کێلە" لە ناوچەی بانە، بە تەقەی راستوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت پێکراوە و سەری بریندار بووە. 
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، زانیاری زیاتر لە سەر دۆخی تەندروستی ئەم کۆڵبەر بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا نەهاتووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular