بانە ؛ دەستبەسەر کردن و ئەشکەنجەدانی چوار کۆڵبەر لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” چوار کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لەم سنوورە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون .

ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "دیاکۆ فەتاحی ، هاورێ مورادی ، کەمال دەستوانە و کەمال (پاشناو نادیار)" خەڵکی شاری سەقز ، پشتڕاست کراوەتەوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەکانی جێگیر کراو لەم سنوورە دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون و پاشان ئازاد کراون دوای ئەوە لە لایەن ئەم هێزانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular