هانا : ڕۆژی هەینی “٩ی خەرمانانی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی خەلیل چەلەبی خەڵکی ڕەبەتی سەردەشت ، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور لە سنووری بانە بریندار بووە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ هێزەکانی پاسەوانی سنووری جێگیر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنە خەلیل چەلەبی بریندار بووە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو پشتی بە قورسی بریندار بووە و لە نەخۆشخانەیەکی تاران نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە .