بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣ ، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری “هەنگەژاڵ”ی بانە کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەمیر ئەحمەدی” تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە بە قورسی بریندار بووە .
ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .