بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٣٠ گەلاوێژی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “سەلاح فەرەجی” خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی بانە ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “زەلی” بانە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری کۆماری ئیسلامیەوە تەقەی لێکراوە و قاچی بە قورسی بریندار بووە .

شایانی باسە ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular