بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان

لە درێژەی شەپۆلی کوشنی کۆڵبەران لە سنوورەکانی کوردستان لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە ، شەوی سێشەممە “٣٠ ئابانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی دیکە خەڵکی بانە بە ناوی “پەرویز قادری” تەمەن ٢٩ ساڵ لە لایەن ئەم هێزانەوە کرایە ئامانجی تەقە کردن و بە قورسی بریندا بوو .

بە پێی راپۆتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قورسی بریندار بووە .

پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی "سەڵاحەدین ئەیوبی" بانە گواسراوەتەوە و تا ئەم ساتە لەو نەخۆشخانە ماوەتەوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular