بانە: بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی تەقینەوەی مین 

هانا: رۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٣٠ی ژولای ٢٠٢٢) کۆڵبەرێک بە ناوی عەتا حەسەنزادە تەمۆغە تەمەن ٣٥ ساڵ و خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، خەڵکی سەقز بە هۆی تەقینەوەی مین لە بەرزاییەکان “هەنگەژاڵ” لە ناوچەی بانە بە خەستی بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو بە هۆی تەقینەوەی مین لاقی برینی قورسی هەڵگرتووە و بە مەبەستی نەشتەرگەری و چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی شەهریار لە تەورێز کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular