بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامیەکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی چوار شەممە “٨ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێک خەڵکی بانە بە ناوی بەرزان بە هۆی تەقەی هێزە نیزامیەکان بە قوورسی بریندار بووە .

بە پێی راپۆرتەکان ؛  ناوبراو لە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە
لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەی لێکراوە و بە قوورسی بریندار بووە .

شایانی باسە ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی  بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی بانە گواسراوەتەوە

RELATED ARTICLES

Most Popular