بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکان

بەپێی راپۆڕتی هاوکارانی هانا : شەوی شەممە “٢٧ی ئابانی ١٤٠٢” کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی سەقز بە ناوی “کاوە سەعیدپوور” لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی هێزە نیزامیەکان بە قورسی بریندار بووە .

بە پێی ئەم راپۆرتە ناوبراو لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن لاقی بە قورسی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular