بانە ؛ بریندار بوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی بۆکان بە تەقەی هێزەنیزامیەکان

بەپێی ڕاپورتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پنج شەممە “٢ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئیسماعیل ناسری” ، لە سنووری بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقەکردن و بریندار بووە .

ئیسماعیل ناسری خێزاندارە و خاوەن منداڵێکە .

بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە بە چەکی ساچمەیی تەقەی لێکراوە و لاق و ڕانی بریندار بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular