بانە: بریندار بوونی ١٢ کۆڵبەر بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی حکومەت 

هانا: بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بۆ سەر ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە بەرزاییەکانی “هەنگەژاڵ” لە ناوچە سنوورییەکانی بانە، لانیکەم ١٢ کۆڵبەر بە گوللـەی ساچمەیی بریندار بوون. 

ناوی پێنج کەس لەو کۆڵبەرانە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە کە بەم جۆرەی خوارەوەیە: 

١ . سامان محموودی ٢٩ ساڵ 
٢. ئەرسەلان رەحمانی خێزاندار و باوکی دوو منداڵ و خەڵکی سەقز 
٣. یوسف قەیتاسی خەڵکی بۆکان 
٤. فازڵ ئەحمەدی تەمەن ٤٥ ساڵ و خێزاندار و خەڵکی سەقز 
٥. عەلی ئابکار خێزاندار و خەڵکی بۆکان 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، ناوی ئەو ٧ کۆڵبەرە بریندارەی دیکە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە و زانیارییەک لە سەر دۆخی تەندروستی ئەوان لەبەردەستدا نییە. 
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو کۆڵبەرە بریندارانە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراون. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular