هانا : رۆژی پێنج شەممە “٩ی ئازەری ١٤٠٢” کۆڵبەرێک بە ناوی “سینا رەشید پوور” خەڵکی ئاوایی “زەلی” بانە ، لە کاتی کۆڵبەری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری زەلی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و بە قورسی بریندار بووە .
ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی گواسراوەتەوە .
هەروەها لە رۆژی ٦ و ٧ی ئازەر مانگی ١٤٠٢" دوو کۆڵبەری دیکەی خەڵکی سەقز بە ناوەکانی "بێهنام سەرشیوی" تەمەن ١٩ ساڵ و پدرام رەحیمی" تەمەن ١٩ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی رژێمەوە کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و بریندار بوون .