هانا : رۆژی شەممە “١٨ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “شەهرام موراد وەیسی” خەڵکی سەقز ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنگەژاڵی ” بانە بۆ هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامیەکانەوە دەست و لاقی بە قورسی بریندار بووە .
شەهرام موراد وەیسی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شەفا لە سەقز گواسراوەتەوە .
هەروەها لە رێکەوتی "١٦ و ١٧ی نوامبری ٢٠٢٣" دوو کۆڵبەری دیکە لەوانە کۆڵبەرێکی مێر منداڵ لە سنووری بانە کراونەتە ئامانجی تەقە کردنی هێزە نیزامیەکان و بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "ماهان (پاشناو نادیار)" تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی سەقز و "کەمال خزری" خەڵکی بۆکان پشتڕاست کردووەتەوە .
بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتووتە دەستمان ؛ ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە نیزامیە جێگیر کراوەکان لە سنوور کراونەتە ئامانجی تەقە کردن و بە قورسی بریندار بوون .
ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکە تەندرووستیەکان گواسراونەتەوە .