بەپێی ڕاپۆڕتی هاوکارانی هانا : رۆژی سێشەممە “١٤ی نوامبری ٢٠٢٣” سێ کۆڵبەری دیکە بە ناوەکانی “فەرشاد جەمالی فەر” خەڵکی کرماشان ، “حسێن (پاشناو نادیار)خەڵکی بانە” و “شاهۆ (پاشناو نادیار) خەڵکی بانە” لە لایەن هێزە نیزامیەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بە قورسی بریندار بوون .
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بەدەستمان گەیشتوون ؛ ئەم سێ کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لەگەڵ کۆمەڵێک کۆڵبەری دیکە لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لەو سنوورە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن بە چەکی ساچمەیی و بریندار بوون .
