بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی یەکشەممە “٢٩ی رێبەندانی ١٤٠٢” دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “جەلال رەحمانی” و ئاکۆ (پاشناو نادیار) خەڵکی بۆکان لە ئاکامی تەقە و ئەشکەنجەدرانیان لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە لە سنووری بانە بە قورسی بریندار بوون .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو کۆڵبەرە لە لایەن هێزەنیزامییەکانی جێگیر لە سنووری بانە ، دەستبەسەر و ئەشکەنجە دراون و لێیان دراوە و پاشان لە پشتەوە تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا سەر ، قاچ و لوتی ئەم دوو کۆڵبەرە بریندار بووە .
