بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ یەکشەممە “٣٠ گوڵانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سەرتەزێنی بانە ، دوو کۆڵبەر بە قورسی بریندار بوون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرەیان "پویا عەبدی" تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سەردەشت و "محەممەد دێهقانی" خەڵکی دیواندەرە ، ڕاگەیاند .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، لە ئاکامی ئەم تەقەکردنە ئەم دوو کۆڵبەرە قاچیان بە قورسی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ بنکەکانی تەندروستی ڕاگوێزراون .