بانە ؛ بریندار بوونی دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ بە تەقەی هێزە نیزامیەکان

بەپێی ڕاپۆڕتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : رۆژی سێشەممە “١٣ی نوامبری ٢٠٢٣” دوو کۆڵبەری مێرمنداڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە ، لە لایەن هێزە نیزامیەکانی جێگیر کراو لەو ناوچەیە کراونەتە ئامانجی تەقەکردن بە چەکی ساچمەیی و پشتیان بریندار بووە .

ناسنامەی ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ رێکخراوی هانا "ئیمان تەمەن ١٧ ساڵ ، ئاروین تەمەن ١٤ ساڵ و خەڵکی سنە" پشراست کراوەتەوە .

 

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ، ئامارێکی بەرچاوی مێر منداڵان لە جیات ئەوەیکە خەریکی بەرز کردنەوەی ئاستی  زانیاری ، تواناکانیان و کۆمەڵگا بن ، بە هۆی نەبوونی و هەژاریەوە بۆ زیندوو مانەوە ناچارن کار بکەن . بە شێوەیک کە ئامارە ناحکومیەکان کە چالاکانی مافی منداڵان و مافی مرۆڤ کۆیان کردووەتەوە ، ئاماژە بە رێژەی ٧ ملوێن کەسی منداڵانی کار دەکات و چاوەروان دەکرێت بە سەرنجدان بە زۆر بوونی رێژەی هەژاری و بەرز بوونەوەی نرخی هەڵاوسان رێژەی ئەم دیاردەیە بەرزتر بێتەوە 

RELATED ARTICLES

Most Popular