بەپێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : شەوی چوارشەممە “١٥ ی نوامبری ٢٠٢٣” کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “کیانوش پاشایی” تەمەن ٢١ ساڵ خەڵکی سەقز ، بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەنیزامیەکان لە سنووری “هەنگەژاڵی” بانە ، بە قورسی بریندار بووە .
هەروەها رۆژی دووشەممە "١٣ ی نوامبری ٢٠٢٣" کۆڵبەرێکی تەمەن ١٩ ساڵ خەڵکی سەقز بە ناوی ئامیارمەنسووری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "هەنگەژاڵی" بانە لە لایەن هێزەنیزامیەکانەوە کراوەتە ئامانجی تەقە کردن و ئەژنۆی بریندار بووە .