بانە: برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنوور 

هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ی خرمانانی ١٤٠١ – (١ی سیپتەمبری ٢٠٢٢)، کۆڵبەرێک بە ناوی “رەزا حەسەنی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەرشیوی سەقز بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران بریندار بووە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری "هەنگەژاڵ"ی ناوچەی بانە لەگەڵ ژماریەکی لە کۆلبەران کەوتوونە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و لە ئاکامد سمتی رەزا حەسەنی پێکراوە و بریندار بووە. 
شایانی باسە رەزا حەسەنی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدەینی ئەیوبی بانە کراوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular