بانە: ئەشکەنجە و ئازاری کۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە 

هانا: رۆژی یەکشەممە ٢٠ی خرمانانی ١٤٠١، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سیامەک شاکری تەمەن ٢٥ ساڵ و محەممەد قارەمانی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی بۆکان لە سەر سنوور لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ئەشکەنجە و ئازار دراون. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە ئەشکەنجە و ئازار دراون و لاق و پشتێنی محەممەد قارەمانی شین و مۆر بووەتەوە و کوتراوە و سەری سیامەک شاکری بریندار بووە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular