هانا:ئیوارەی ڕۆژی شەممە”۳ی دیسەمبڕی۲۰۲۲”کۆڵبەرێک بە ناوی”نادر رەزایی”۲۳ساڵە خەڵکی مەریوان,بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئیران بڕیندارکرا.
هەوەها بە پێی ئەم راپۆرتە:ناوبراو لە کۆڵبەری لە سنووری"هەنگەژاڵی"بانە بە بێ ئاگادارکردنی پێش وەخت,لە لایان هێزە نیزامییەکانی ئیران تەقەی لێکرا و بە سەختی لە بەشی پایەوە بریندارکراوە و چارەسەری پزیشکی بۆ یەکێک لە بنکە دەرمانیەکانی بانە گوازرایەوە.