ئەسعەد حەسەن پوور کۆڵبەری برینداری خەڵکی سەقز بە هۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەسعەد حەسەن پوور ئەو کۆڵبەرە بریندارەی خەڵکی سەقز کە شەوی سێشەممە “٣٠ ئابانی ١٤٠٢” بە هۆی تەقەی هێزەنیزامیەکانەوە فیشەک بەر زگی کەوتبوو ، چەن کاژێرێک لەمەوبەر بە هۆی قورسی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی بانە گیانی لەدەستدا .

ئەسعەد حەسەن پوو تەمەن ٢٥ ساڵ کوڕی محەممەد کەریم و خەڵکی ئاوایی "جەعفەرخان" سەر بە شاری سەقز بوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular