بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئاریان مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت کە ڕۆژی هەینی “١٣ی گوڵانی ١٤٠٣” بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بەچەکی ساچمەیی لە سنووری “ساوان”ی ئەم شارە دەموچاوی بە قورسی بریندار بوو ، یەکێک لە چاوەکانی دەستداوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی چاو لە تەورێز کراوە و لەم نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .