هانا: رۆژی چوارشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠ – (٢٣ی ژوئەنی ٢٠٢١)، شارۆمەندێکی دیکەی کورد لەو پەنابەرانەی رۆژی ٥ی ژوئەن کە بە هۆی روودوای هاتوچۆ بریندار ببوو، بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی گیانی لەدەستدا و بەم جۆرە ژمارەی ژمارەی ئەو شارۆمەندانەی لەم رووداوەدا گیانیان لەدەستدا بوو بە ٣ کەس.
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە کوردە "رامین شەریفی" خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە. هەروەها ئەو دوو شارۆمەندەی تریش کە پێشتر لەم رووداوەدا گیانیان لەدەستدابوو بریتین لە، "موحسین ئەحمەدی" و "رزگار قوربانی" خەڵکی مەریوان. جگە لەوە هاووڵاتێکی دیەک بە ناوی "لوقمان ئەحمەدی" هەر لەم رووداوەدا بریندار ببوو.
ئەم رووداوە بە هۆی وەرگەڕانی ماشێنی هەڵگری ئەو پەنابەرانە لە شاری "کاوالا" لە وڵاتی یونان روویدابوو.
لە کوردستان بارودۆخی نالەباری ئابووری، کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی و کولتوری بووەتە هۆکاری دیاردەی کۆچی شارۆمەندان لە زێد و وڵاتی خۆیان.
لە کێشەکانی پەناخوازان لە رێگادا دەکرێ ئاماژە بکرێ بە رووداوی هاتوچۆ، خنکان لە دەریا و ئاوەکاندا، ئەشکەنجە، دەسدرێژی، تەقەی هێزی چەکداری سنووری وڵاتان، رێگەی سەخت و دژوار و ماندوویەتی و برسێتی و گەلێک کێشەی دیکە.