هانا:رۆژی هەینی(۲۱ی رەشەمەی۱۴۰۰ــ ۱١ی مارسی ۲۰۲۲)شارۆمەندێک خەڵکی پیرانشار بە هۆکاری نادیار لە ئاوایی”جێران”بە چەک کوژرا.
هاوکارانی هانا:ناسناوی ئەم شارۆمەندەیان"هیوا فەراهانی"خەڵکی ئاوای"جێران"لە پیرانشارراگەیاند.
زیادبوونی ڕەوتی توندوتیژی لە ئیران و نەمانی تاقەت و سەبر لە نێوان شارۆمەندان هەرەشەیەکی مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگایی کوردستان کە لە ئەنجامی داڕمانی کۆمەڵایەتیی و دۆخی نالەباری بژێوی ژیان و پەروەردەیی خەڵکەوە لە جوگرافیای ئێران سەرچاوە دەگرێت.