هانا: هێزەکانی شارەوانی “گێڵان” لە پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر کرێکارێکی تەمەن ٧٠ ساڵی شارەوانی ئەو شارە و بە بیانووی ئەوەی زبڵی لە سەر ڕێی هاتوچۆدا رشتووە، خستوویانەتە بەر زەبر و زەنگ و لێدان.
ئەم کرێکارە دەڵێ: هێزەکانی شارەوانی لەبەر کارێک کە نەمکردبوو و بێ سووچ و تاوان لێیاندام، تەنانەت ٣ مانگیشە هەقدەستم نەدراوەتێ و ئێستا لە سەر کار دەرکراوم.