گیان لە دەست دانی خوێندکارێک بە هۆی ژەهراوی کرانی

هانا؛ ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی فێورییەی ٢٠٢٣، خوێندکارێکی ١١ ساڵە بە ناوی فاتمە ڕەزایی کچی ئەبولقاسم و خەڵکی قوم بە هۆی ژەهراوی بوون لە قوتابخانە گیانی لەدەست دا.

هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەم خوێندکارە بەهۆی ژەهراوی بوون لە شاری قوم پشتڕاستکرایەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی حکومی، بەنیازن دۆسیەی پزیشکی بۆ ئەم خوێندکارە تۆمار بکەن کە خۆی تووشی نەخۆشی بوە و لەلایەکی دیکەشەوە دادوەری گشتی قوم هەڕەشەی لە بنەماڵەکەی کردووە کە پێویستە فاتمە  بە بێ ئاگادار کردنەوە بەخاک بسپێردرێت .

RELATED ARTICLES

Most Popular