گیان لە دەستدانی ژنێک لە ناوچەی مەریوان بە هوی رووداوێکی دڵتەزێن 

بە پێی راپۆرتێک کە بۆ تۆڕی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران هاتووە، رۆژی هەینی ١٧ی رێبەندانی ١٣٩٩ بەرامبەر بە ٥ی فێبرواری ٢٠٢١ ژنێک بە ناوی “سەمیعە” تەمەن ١٨ ساڵ لە ئاوایی “کانی کووزەڵە”ی سەر بە ناوچەی مەریوان بە رووداوێکی دڵتەزێن گیانی لە دەستداوە. 

بە پێی ئەم هەواڵە مێردی "سەمیعە" فیشەکی تاپڕی لە دەست دەرچووە و بۆتە هۆی گیان لە دەستدانی هاوسەرەکەی و شاهیدانیش ئەمەیان پشتراست کردووەتەوە.  شایانی باسە "سەمیعە" ماوەی مانگێک دەبوو لەگەل مێردەکەی ژیانی هاوبەشیان پێکهێنابوو. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular