بە پێی ھەواڵی ھاوکارانی رێکخراوی ھانا،لە درێژەی ناڕەزایتیەکان رۆژی شەمە ٨ی ئوکتوبر دو کەس لە لاوانی خۆپیشاندەر لە شاری سنە، بە ھۆی تەقەی گوللە لە لایەن دەستەیەکی تایبەت بە کۆماری ئیسلامی، تەقەیان لێکراوە و لە ئاکامدا گیانیان لە دەستدا و ھەروەھا کۆمەڵێکی دیکە لە خۆپیشاندەران بریندار بوون.
ئەو کەسانەی کە گیانیان لە دەستداوە بریتین لە:داریوش عەلیزادە خەڵکی دیواندەرە و دانیشتووی سنە و.
ھەروەھا شارۆمەندێکی تری ناڕازی بە ناوی پەیمان مینبەری خەڵکی ئاوایی نییر سەر بە ناوچەی سنە، لە درێژەی نارەزایەتیەکان بە ھۆی ئەوەی کە لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان لە شاری سنە راستەوخۆ بە گوللە تەقەی لێ دەکرێت ،بە توندی بریندار دەبێت و پاش چەند کاتژمێر بە ھۆی توندی برینەکانی گیانی لە دەستدا.
شایانی باسە تا ئێستا ئامارێکی ڕاستەقینە لە بریندارەکان بۆ ھانا لە بەردەستدا نیە.
