بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە لایەن هاوکارانی هانا، شێخ مەلا مەحەممەد ئیبراهیمی کەسایەتی ناسراوی ئایینی خەڵکی شاری مەریوان بە هۆی کاریگەرییەکانی دوای سوتانی بەشێ لە جەستەی لە ئەنجامی هێرشی کەسانی نەناسراو بۆ سەر ماڵی ناوبراو و درووست کردنی ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی دەرمانی، رۆژی پێنج شەممە (٣ مارس ٢٠٢٢) زایینی گیانی لەدەستدا.
لەم راپۆرتەدا هاتووە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ی زایینی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەت لە مەریوان بانگهێشت و دواتر بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە بەرپرسانی حکومەتی و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی گشتی بە ١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا و سەرەنجام بە بیانیووی زۆر بوونی تەمەنی ئەم سزایە بە پێدانی پارە و ئیزن نەدان بە رۆیشتن بۆ دەرەوەی وڵات گۆڕدرا.
دواتر ماڵی «مامۆستا» لە گەڕەکی حاجی نەجیم لە لایەن کەسانی نەناسراو ئاگری تێ بەردرا و ناوبراو لە بەشی شان، دەس و پشتی جەستەیەوە بە خەستی بریندارو بوو.
بە پێی ئەوەی کە مامۆستا لە نەخۆشینی دیابتی بوو و پرۆسەی درمانی ناوبراو کاتی دەخایاند و ئازارەکانی رۆژ بە رۆژ زیاتری دەکرد و لە لایەکی دیکەوە بە هۆی ئەوەی کە لایەن دادگای بە ناو شۆرشی کۆماری ئیسلامی حوکمی ئیزن نەدان بە سەفەر بۆ دەرەوەی وڵاتی پێدرابوو، سەرەنجام گیانی لەدەست دا.
پێویستە بوترێ؛ مامۆستا لە کەسایەتییە ئاینییەکانی کە لە سەرەتای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی بە بینین سیاسەتی هەڵاواردنی ئەم حکومەتە لە ناڕازیانی سیستمی ئێستای و ئەوکاتی بەڕێوبەری ئێران بوو، بە شێوەیەک کە لە هەم و کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ناوبراو بە ئاشکرا بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەکەوتنە بەر ڕەخنەی ناوبرا و هەر بەم هۆیەوە ٥ جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کراوە.