گیان لەدەست دانی کرێکارێکی ڕوانسەری بە هۆی ڕووداوی شوێنی کار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو لە لایەن هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، ڕۆژی چوارشەمە (٣ی مارسی ٢٠٢٢ی) میلادی، کرێکارێکی خەڵکی شاری ڕووانسەر بە هۆی ڕووداوی شوێنی کارەوە گیانی لەدەست دا.

ناونیشانی ئەم کرێکارە کوردە، «نادر موزەفەری» ٥٢ ساڵە و خەڵگی گوندی خەراجیانی سەر بە ناوچەی ڕووانسەر و دانیشتووی کرماشان ڕاگەیندراوە.

ناوبراو لە کاتی کار کردن لە بینایەکدا تووشی ڕووداوی کار هاتووە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
نەبوونی ئەمنیەتی شوێنی کار و چاوەدێری نەکردنی بەرپرسانی ئیدارەی کار  بەسەر چۆنیەتی کار کردن لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدانی کرێکارانی کوردە لە ئێران و هەر ئەم هۆکارانەشە کە وای کردووە ئێران لە بواری ئەمنیەتی لە پلەی ١٠٢ی جیهان دا بێ.

RELATED ARTICLES

Most Popular