بە پێی ئەو راپۆرتانەی گەیشتوونەتە دەس رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ پێنج شەممە “ئۆکتۆبری 2023” کرێکارێکی تەمەن 50 ساڵ بە ناوی “سدیق شانازی” و خەڵکی ئاوایی “چاپان” سەر بە شاری سەقز ، لە باڵەخانەیکی چەن قات لە تاران ، بە هۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتی و ئیمەنی کار لە کاتی کار کردندا کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە .
سدێق شانازی خێزاندار و باوکی چوار مناڵ بوو .
شایانی باسە نەبوونی چاوەدێری بەرپرسان لە سەر شێوەی کار و دۆخی ئەمنی کار ، هەروەها کەمتەر خەمی خاوەن کارەکان هۆکارە سەرەکیەکانی نەبوونی ئەمنییەتی کار لە ئێرانن و ئەم دۆخە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئێران لە بواری ئەمنیەتی کار لە جیهاندا لە پلەی ١٠٢ بێت و ببێتە وڵاتێکی زۆر نائەمن و نەپارێزراو بۆ کرێکاران
سەرەرای ئەو دۆخە بۆ کرێکاران ، یاسای دژە کرێکار و پشتگیری بەرپرسان لە خاوەن کاران بووەتە هۆی ئەوەیکە کرێکاران مافی هیچ جۆرە نارەزایی دەربڕینێکیان سەبارەت بە نەبوونی ئەمنیەتی کار نەبێت
