هانا؛ ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٩ی ژوئێنی ٢٠٢٣، منداڵێکی ٩ ساڵە بە ناوی “مۆرتزا دۆلف زەرگانی” خەڵکی شوشتەر، بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکان گیانی لەدەست دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ باوکی "مۆرتزا دۆلف زەرگانی" لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ ماڵپەڕی "جەماران" زیادی کرد، پۆلیس بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و فیشەکەکە بەر کوڕەکەم کەوتووە و لە هەمان ساتدا گیانی لەدەستداوە.
پێویستە بگوترێ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممەی ٢٠٢٢ بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران "کیان پیرفلەک" منداڵی ١٠ ساڵان خەڵکی ئیزەیش یەکێکە لەو منداڵانەی کە کوژرا و باوکی مەیسەم پیرفەلەک بە سەختی بریندار بوو.
